بۆ دایک و باوکانی قوتابیانی ئازیز ... ( کاتی تاقیکردنەوەکان نزیک بۆتەوە ئەم ڕێنماییانە جێ بەجێ بکەن لەپێناو دواڕۆژی منداڵەکەت )
- Qutabxanay Besha

- May 3
- 1 min read

بۆ دایک و باوکانی قوتابیانی ئازیز ...
( کاتی تاقیکردنەوەکان نزیک بۆتەوە ئەم ڕێنماییانە جێ بەجێ بکەن لەپێناو دواڕۆژی منداڵەکەت )
1- کاتی سەیر کردنی تەلەفزیۆن کەم بکەوە و لەکاتی خوێندن بیکوژێنەوە .
2- هەموو ئامێرەکانی مۆبایل و ئایپادو یارییە ئەلیکترۆنیەکان هەڵبگرەوە تا کاتی تەواو بونی تاقیکردنەوەکان .
3- سەردانی کردنی خزم و دۆستان و میوانی لەم ماوەیەدا ڕابگرن .
4- هەوڵبدەن شەوان زوو بخەون و بەیانیان زوو هەڵبستن کاتێکی گونجاو دابنێن بۆ خەوتنیان کە لە کاتژمێر (10) ی شەو تێپەڕ نەکات .
5-گەر منداڵەکەت لە وانەیەک خەراپ بوو هێندە سەر مەخەرە سەری با بۆ وانەکانی تر خۆی باشتر ئامادە بکات .
6- دایک و باوکی بەڕێز ئەگەر خوێندەواریت هەیە لەدوای پێداچونەوە پرسیار لەمنداڵەکەت بکە تا بزانێت چاودێری و بەدواداچوونی بۆ دەکەیت .
7- منداڵەکەت فێربکە بەکاتێکی کەم پێش تاقیکردنەوە لەقوتابخانە ئامادەبێت بۆ ئەوەی توشی نائارامی و شلەژان نەبێت و فێر ببێت ڕێز لەکات بگرێت .
8- ئامۆژگاری منداڵەکەت بکە لەکاتی تاقیکردنەوە پشت بەخۆی ببەستێت و هەوڵ نەدات غەش و قۆپیە بکات .
9- هەڵواسینی خشتەی تاقیکردنەوەکان لە سوچێکی ماڵەکەت بۆ ئەوەی کاتو ڕۆژی تاقیکردنەوەکەی بزانێت و هەڵە نەکات .
10 - گرنگی بدەن بە نان خواردنی بەیانیان و بەبێ نان خواردن بەڕێیان مەکەن بۆ قوتابخانە چونکە وزەی پیویستی دەست دەکەوێت و بۆ مێشکیش بەسودە ،
11-فێری بکە پەلە نەکات لەکاتی وەلامدانەوە و پڕسیار جێ نەهێلێت بۆ ئەوەی هیچ دەرەجەیەکی نەفەوتێت .
12- فێری بکە دوای تەواو بونی تاقیکردنەوەکان یەکسەر بگەڕێتەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی پشوو بدات و قەرەباڵغی دروست نەکات لەبەردەم قوتابخانە .
بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیانی خۆشەویست..




Comments